تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 25 تشرینی دووەم 2013

 

لە 25\11\2013 گۆڤاری (صوت الاخر) كە بە زمانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان دەردەچێت چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سەرۆكی ژوور ئەنجامدا، لەم چاوپێكەوتنەدا دارا جلیل خەیات سەرۆكی ژوور ئامانج و رۆلی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی بۆ روونكردەوە, باسی لە كار ئاسانكاری و رێنیشاندانی كرد بۆ ئەو شاندە بازرگانیانەی كە روو لە هەرێم دەكەن بە مەبەستی بەرهەمهێنان، وە رۆلی ژووری بۆ زیادكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و پەیوەندیان لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی دەرەوە خستە روو، وە باسی لە بەرنامەی  كار و چالاكیەكانی ژوور بۆ سالی داهاتوو كرد .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 24\11\2013

بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر  جێگری سەرۆكی ژوور و فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری و ژمارەك لە بازرگانانی شاری هەولێر پێشوازی كرا لە شاندێكی بازرگانی شاری وان كرا بە سەرۆكایەتی یاڤوز كارەمان جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری وان.

لە دانیشتنێكدا سۆران ئەبوبەكر بە ناوی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند كە زۆر خۆشحاڵن بە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان و وتی زۆرمان پێخۆشە بازرگانانی شاری وان لە هەرێم كاربكەن و ئێمە وەكو ژووری بازرگانی ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك.

ئەوەشی خستە روو كە ئێستا نزیكەی 30،000 تورك لە هەرێم نیشتەجێن و نزیكەی 1300 كۆمپانیای تورك لە هەرێم كاردەكەن ، كۆی گشتی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان توركیا و هەرێم 12ملیار دۆلارە هیواش دەخوازین بە كردنەوەی دوو دەروازەی نوێ كە یەكیان دەكەوێتە نزیك شاری وان ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بازرگانی بە تایبەتی لە گەل شاری وان .

لە لایەن خۆشیەوە یاڤوز كارەمان رایگەیاند شاری هەولێر لە رووی جوگرافیەوە زۆر بە شاری وان دەچێت، ئێمە لە رووی كشتوكاڵی و ، ئاژەڵداری و گەشتیاریەوە خۆمان لە پێشەوە دەبینین, وە لەرووی ئینشائیەوە داوامان لە ئێوە هەیە كە هاوكارمان بن ، هەروەها وتی حكومەتی ئێمە رەزامەندی دەربڕیوە بە كردنەوەی دەروازە تازەكەی نێوان توركیا و كوردستان لە ناچەی شەمزینان بە هۆیەوە دووری نێوان وان و هەولێر لە( 700كم )ەوە دەبێتە 200كم, هیواشی خواست لە ئایندەیەكی نزیك دا شاندێكی بازرگانی هەولێر سەردانیان بكەن.

پاشان بازرگانانی شاری وان و هەولێر خۆیان بە یەكتر ناساند و نیوەڕۆ خوانێكیان بۆ رێكخرا.

شایەنی باسە ئەو سەردانە دووەەم سەردانە كە بازرگانانی شاری وانە بۆ عەولێر پاش ئەوەی لە دوای سەردانی یەكەمیان چەندین بازرگانانی شاری وان لە هەرێم دەستیان بە كاركرد .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 21\11\2013 شاندێكی بازرگانی ووڵاتی سوید سەردانی ژووری كرد لە لایەن فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوور پێشوازی لێكرا.

شاندەكە پێكهاتبوو لە نیگار ئیبراهیم پەیوەندیكاری نێودەوڵەتی ژووری بازرگانی رۆژئاوای سوید و ئەندازیاری پسپۆر لە بواری نەخشەسازی رۆژان كەیڤان لە كۆمپانیای تایرینس .

لە دانیشتنێكدا ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە دەست بە كاركردن بكەن لە كوردستان لە بواری بیناسازی و راوێژكاری و ئەندازیاری دا ، هەروەها لە هەوڵدان كە شاندێكی بازرگانی سویدی بهێنن بۆ كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بازرگانانی هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری بەستنی پەیوەندی ئابووری.

فیدائەدین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بۆ ئەم مەبەستانەی كە باسیان كرد ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هاوكاری كردنیان ، لە هەمان كاتیشدا میكانیزمی كاركردن و كردنەوەی لقی كۆمپانیا بیانیەكانی لە هەرێمی كوردستانی بۆ شیكردنەوە و جەختی لەسەر گرنگی هێنانی كۆمپانیای سویدی  بۆ هەرێمی كوردستان  كردەوە لەبەر ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە دوای بەرهەمی باش و كوالێتی بەرزدا دەگەڕێن ، ووڵاتی سویدیش یەكێكە لەو ووڵاتە ئەوڕوپییانەی كە دەكرێت سوود لە توانا و بەرهەمەكانیان وەربگیرێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑