تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ ئامێری كشتوكاڵی و كەل و پەلی خواردەمەنی و سامانی ئاژەڵی لە ماردین دەكرێتەوە

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ ئامێری كشتوكاڵی و كەل و پەلی خواردەمەنی و سامانی ئاژەڵی لە ماردین دەكرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 ئایار 2014 08:29
رۆژی 28ی نیسان شاندێكی بازرگانی شاری ماردین بە سەرۆكایەتی جێگری پارێزگاری ماردین و بە یاوەری سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی و پیشەسازی شاری ماردین و ژمارەیەك لە بازرگانان سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون بە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان و رایانگەیاند كە ئەوان هاتوون بۆ ئەوە لە نزیكەوە سەیری بازاڕی هەرێمی كوردستان بكەن و بۆ ئەوەی بتوانن بانگێشتی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی خۆیان بكەن لە كوردستان كاربكەن، وە هیواشیان خواست پەرە بە پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوانیان بدەن وە،  داوەتی ژووریشیان كرد بۆ پێشانگایەكی نێودەوڵەتی كە لە رۆژی 8 تا 11 ی ئایار بۆ ئامێرە كشتوكاڵیەكان و كەل و پەلی خۆراكی و سامانی ئاژەڵی لە شاری ماردین دەكرێتەوە، بازرگانانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن بەشداری بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش بازرگانان دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بكەن بۆ زانیاری زیاتر. 
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی كردن و ئامادەیی ژووریشی بۆ هەموو پاڵپشتیەك دەربڕی هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندی نێوان هەردوولا بەرەو پێشتر بچن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 04 ئایار 2014 09:30

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑