رۆژى 22/7/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوورو ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ خاتوو ماريسا سميز به‌رپرسى نوێ ى به‌شى بازرگانى له‌ كونسوڵخانه‌ى گشتى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر.

له‌ ديدارێكدا باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كان كرا له‌ نێوان ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاو هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆكى ژوور وتى له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا چالاكيه‌ بازرگانيه‌كان له‌نێوان ئه‌مريكا و كوردستان گه‌شه‌ى باشى به‌خۆيه‌وه‌ بينيوه‌، ئه‌نجامدانى واژوو كردنى يادداشتنامه‌ى لێكگه‌يشتن له‌ نێوان ژووره‌ بازرگانيه‌كانى هه‌رێم و كوردستان هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له‌ ماوه‌ى داهاتووشدا به‌ هاوكارى گشت لايه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ين بڕگه‌كانى ئه‌م يادداشتنامه‌يه‌ جێ به‌ جێ بكه‌ين.

وتيشى: كردنه‌وه‌ى لقى براندى كۆمپانيا ئه‌مريكيه‌كان له‌ هه‌رێم و فراوان كردنى بازرگانى له‌ گشت كه‌رته‌كان ئاواتى ئێمه‌يه‌.

د. دارا وتيشى ئێمه‌ بێ جياوازى هه‌وڵمانداوه‌ په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ گشت ژووره‌ بازرگانيه‌كان ببه‌ستين و هه‌ميشه‌ ده‌رگامان واڵايه‌ بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى گشت لايه‌ك.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 22 تەمموز 2019 07:36

ئاگاداری

ئاماژە بە نووسراوی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ژمارە 4476 لە 7/7/2019 
بۆ وەبەرهێنان لە ولاتی كرواتیا وەبەرهێنەران دەتوانن بەو ناو نیشانەی خوارەوە پەیوەندی بكەن بە كۆمپانیای (INTERNATIONAL CONSULT ) كە تایبەتمەندە بە كاركردن لە بواری (ئاسن، ئەندازیاری ئامێر، دار , بلاستیك ، خۆراك،ئەلكترۆنیات ، ئای تی ، وزە، تەكنیكی پزیشكی و دەرمانسازی، گەشتیاری و زەوی و زار ) 
ناونیشان :
PETER@ INTERNATIONAL CONSULT.EU
00964385916009857
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژى 17/7/2019 به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، د. كاوه‌ شێروانى سه‌رۆكى زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و راهێنه‌ر و به‌شداربووانى خولى سه‌ره‌تايه‌ك بۆ فرۆشتن بڕوانامه‌يان پێ به‌خشرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا سه‌رۆكى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد باس له‌ گرنگى و به‌رده‌وامى كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ كرد، هاوكارى و پاڵپشتى ژوورى بازرگانى دووپاتكرده‌وه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌شداربووانى ئه‌م خوله‌ خواست.

شايانى باسه‌ خولى (سه‌ره‌تايه‌ك بۆ فرۆشتن) خولێكى په‌ره‌پێدانى پراكتيكى و پرۆفيشناڵ بوو، ئاماده‌كرابوو بۆ يارمه‌تيدانى قوتابيان و ده‌رچووانى زانكۆ به‌ مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناو لێهاتوويان له‌ رووى بازاڕگێڕى و فرۆشتنه‌وه‌، به‌ ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌لى كار له‌و بواره‌.

ئه‌م خوله‌ له‌ لايه‌ن ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر به پالپشتى ئه‌نجومه‌نى توێژينه‌وه‌ و ئاڵوگۆڕى نێوده‌وڵه‌تى ساز ‌كرا.

خوله‌كه‌ 15 كاتژمێر بوو ماوه‌ى 5 رۆژى خاياند 23-27/ 6/ 2019، 38 قوتابى و ده‌رچووى زانكۆ لێ ى سوودمه‌ند بوون.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑