پاش ئه‌وه‌ی شاندێكی بازرگانی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێری کرد و زنجیره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگه په‌یوه‌ندا‌ره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا، رێککه‌وتی 26/9/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆکی ژوور، له‌باره‌گه‌ی ژوور چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای لۆکا‌ڵی کوردستان سازکرد. له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، که‌تێدا ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز ئیبراهیم سۆفی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان وتی:"ده‌کرێت هۆڵه‌ندییه‌کان کار بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌کی بازرگانی خۆیان له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا بکه‌ن، چونکه ئه‌مه ده‌رفه‌ت ده‌ڕخسێنێت بۆ دیداری به‌رده‌وام له‌نێوان بازرگانانی کوردستان و هۆڵه‌ندادا." به‌ڕێز سۆفی باسی له‌و بوارانه کرد که ده‌کرێت هۆڵه‌ندییه‌کان کاری تێدا بکه‌ن له‌کوردستاندا به‌نموونه‌ش هێنانی به‌رووبومه‌کانی شیر بۆ کوردستان یان کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی تایبه‌ت به‌و بواره له‌لایه‌ن هۆڵه‌ندییه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌و کاره نه‌ک بۆ هه‌ولێر به‌ڵکو بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق سوودی ده‌بێت. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ریچارد کروونێن نوێنه‌ری کۆمپانیای (KMS)ی هۆڵه‌ندی که‌هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا بۆ دووه‌م جار له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا، وتی:"سوپاسگوزارین که ئه‌و دیداره‌مان له‌لایه‌ن ژووره‌وه بۆ رێکخرا، له‌و ماوه‌یه‌ی که له‌کوردستاندا ماینه‌وه هه‌ستمان به‌وه‌کرد که ده‌رفه‌تی کارکردن له‌کوردستاندا بۆ ئێمه زۆره و باری ئاسایش زۆر سه‌قامگیره، جیاوازه له‌و ده‌نگۆیانه‌ی که میدیا هۆڵه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی به‌هۆڵه‌ندییه‌کانی ده‌ده‌ن." ئه‌ندامانی شاندی هۆڵه‌ندی به‌گشتی رایانگه‌یاند که ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌یان هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌و به‌دوایدا چالاکییه بازرگانییه‌کانیان له‌کوردستاندا چڕده‌که‌نه‌وه. له‌سه‌روبه‌ندی دانیشته‌که‌شدا، نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌کان وێڕای ناساندنی خۆیان و سروشتی کۆماپانیاکانیان به‌یه‌کتری، بیرورایان ئاڵوگۆڕکرد. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا هۆڵه‌ندییانه‌ی که به‌شدارییان له‌چاوپێکه‌تنه‌که‌دا کرد، له‌بواری پاککردنه‌وه‌ی ژینگه له‌تۆزوخۆڵ و دووکه‌ڵی کارگه‌کان و زیادکردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با و پێشخستنی رێگه‌وبانه‌کان و دانانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر سیسته‌می زۆر پێشکه‌وتووی جیهانی شاره‌زان.