رێککه‌وتی 2/10/2012، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و سه‌رۆ دزه‌یی سه‌رۆکی لقی هه‌ولێری یه‌کێتی به‌ڵێنده‌رانی کوردستان ، یه‌که‌مین دیدار‌ی بازرگانی کوردستانی - قه‌ته‌ری له‌هۆڵی کۆنفڕانسه‌کانی ژوور، به‌به‌شداری نوێنه‌ری نزیکه‌ی 20 کۆمپانیای قه‌ته‌ری و ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کانی کوردستان و میدیا نێوخۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌وته‌یه‌کدا، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا و وتی:"ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردان و ده‌ستپێشخه‌ری بازرگانان و وه‌به‌ر‌هێنه‌رانی قه‌ته‌رییه بۆ کوردستان که به‌هه‌وڵێکی زۆر و بانگهێشتی فه‌رمی به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا، بۆیه هیوادارین سازدانی ئه‌م دیداره ببێته بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ په‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و قه‌ته‌ر". له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کرد که رۆڵی سه‌ره‌کییان له‌هێنانی شانده‌که بۆ کوردستان گێڕاوه. پاشان به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی که قه‌ته‌رییه‌کان پێشکه‌وتنیان تێدا تۆمار کر‌دووه، به‌تایبه‌تی وه‌رزشی که رێکخستنی مۆندیالی 2022 له‌لایه‌ن قه‌ته‌رییه‌کانه‌وه ده‌بێته یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ قه‌ته‌ر و ناوچه‌که‌ش. به‌ڕێز خه‌یات به‌کورتی ئاماژه‌ی به‌و پێشکه‌وتنانه‌ش دا که له‌کوردستاندا هاتوونه‌ته ئاراوه و وتی:"کوردستان هه‌ستانه‌وه‌یه‌کی ئابووری باشی به‌خۆوه دیوه، به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ش بۆ سه‌قامگیری ره‌وشی ئابووری و ئاسایش له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایکردووه که کۆمپانیا بیانییه‌کان ئاڕاسته‌ی کاره‌کانیان به‌ره‌و کوردستان بگۆڕن و له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ست به کاری وه‌به‌رهێنانی خۆیان بکه‌ن." سه‌باره‌ت به‌هه‌لی کارکردن له‌کوردستان به‌ڕێز خه‌یات وتی:"له‌کوردستاندا سه‌رجه‌م که‌ره‌سته‌کانی پێشکه‌وتن له‌به‌رده‌ستدان بۆ پێشخستنی سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانی ژیان، بۆ نموونه یاسایه‌کی پێشکه‌وتووی وه‌به‌رهێنان هه‌یه که ئاسانکاری باشی تێدا کراوه بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان، هه‌روه‌ها له‌م هه‌رێمه‌دا زه‌وی به‌پیت و به‌رئاو هه‌یه بۆ کشتوکاڵکردن و پڕۆژه کشتوکاڵییه‌کان، یاخود ناوچه‌ی شاخاوی و که‌شوهه‌وای له‌بار هه‌یه بۆ پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، که ده‌کرێت کۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌کان له‌و بوارا‌نه‌دا هه‌لی کاریان ده‌ست بکه‌وێت و خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا کوردستانییه‌کانیان بدۆزنه‌وه تاکو خزمه‌ت به‌هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و قه‌ته‌ر بکه‌ن، ئه‌ڵبه‌ت گرنگه کۆمپانیا یان لقی کۆمپانیا به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان هاوبه‌ش له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه ." پاشان به‌ڕێز محه‌مه‌د را‌شد ئه‌لموڕی وه‌به‌رهێنه‌ری بواری میدیا، که هاوکات سه‌رۆکایه‌تی شانده قه‌ته‌رییه‌که‌ی ده‌کرد، له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی میوانی ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی کرد به‌بۆنه‌ی رێکخستن و سازدانی ئه‌م دیداره، هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد، به‌بۆنه‌ی بانگهێشتکردنی شانده قه‌ته‌رییه‌که بۆ کوردستان. هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لموڕی وتی:"قه‌ته‌ر وڵاتێكی پێشکه‌وتووه و به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا گه‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له‌بواری سه‌رچاوه سروشتی و مرۆییه‌کان به‌خۆوه بینی، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و شاره‌زاییه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌ته‌رییه‌کان به‌ده‌ستیان هێناوه بۆ کوردستانی بگوازینه‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواره‌کانی ته‌ندروستی و بازرگانی و وه‌رزشی و میدیا و هتد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌لموڕی رایگه‌یاند و وتی:"له‌پێناو به‌رده‌وامی چالاکییه ئابورییه‌کانی نێوانماندا، پاش لێکۆڵینه‌وه‌مان هه‌وڵ د‌ه‌ده‌ین له‌داهاتوودا سه‌نته‌رێکی بازرگانی له‌هه‌ولێر بکه‌ینه‌وه." پاشان به‌ڕێز سه‌رۆ دزه‌یی له وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که خوازیارن سه‌ردانی قه‌ته‌ر بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌ڵێنده‌رانی قه‌ته‌ردا وه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ ئیماراتییه‌کاندا پێشتر ئه‌نجامیان داوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌وته‌یه‌کیدا داوای له قه‌ته‌رییه‌کان کرد که لقه به‌نکی خۆیان به‌تایبه‌تی (به‌نکی دڵنیایی) له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه، هاوکات کۆمپانیایه‌کی پشکداری کوردستانی قه‌ته‌ری دروست بکرێت به‌شێوه‌یه‌ک بتوانێت له‌هه‌موو بواره‌کاندا کار بکات. دواتر ئه‌ندامانی شانده قه‌ته‌رییه‌که و نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کانی کوردستان، خۆیان و سروشتی کۆمپانیاکانیان ناساند، هه‌روه‌ها تێبینی و سه‌ره‌نجی خۆیان له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کاره بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌کانی داهاتووی نێوان کوردستان و قه‌ته‌ر خسته روو. به‌گشتی نوێنه‌رانی کۆمپانیا کوردستانییه‌کان خۆشحاڵی خۆیان به‌هاتنی شانده قه‌ته‌رییه‌که ده‌ربڕی و ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌رییه‌کاندا به‌گرنگ زانی، هاوکات ئه‌ندامانی شانده قه‌ته‌رییه‌که رایانگه‌یاند که ئه‌م وێنانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هاوپیشه‌کانی خۆیان ده‌گوازنه‌وه له وڵاته‌که‌یاندا، به‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه و خه‌ڵکه‌که‌شی زۆر باشن و مامه‌ڵه‌یان له‌ئاستێکی به‌رزدایه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و کۆمپانیا قه‌ته‌رییانه‌ی که‌سه‌ردانی ژووریان کرد له‌بواره‌کانی وه‌به‌رهێنانی میدیا و سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن، ئایتی، بیناسازی وبه‌ڵێنده‌رایه‌تی، چێشتخانه و هوتێل و گه‌شتوگوزار و فڕۆکه‌وانی، کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری و کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری، به‌نکداری ئیسلامی، کاره‌با، نه‌وت و گاز، راوێژکاری دارایی و ئه‌ندازیاری، بازرگانی که‌لوپه‌لی خۆراک وجوانکاری ئافره‌تان‌دا کار ده‌که‌ن.