رێککه‌وتی 17/10/2012، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رووبه‌رووی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای به‌ناوبانگی ئیماراتی و لۆکا‌ڵی کوردستان له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ژوور، به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێرای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکا‌ڵی و ئیماراتییه‌کان، ئاماژه‌ی به‌گرنگی هاتنی ئه‌و شانده بازرگانی و میدیاییه‌ی میرنشینی شاریقه‌ی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی دا بۆ کوردستان و به‌شداریکردنیان له‌هه‌شته‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و وتی:"واژۆکردنی یاداشتی لێکگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی هه‌ولێر و شا‌ریقه زۆر گرنگه، بۆیه هیوادارین کۆمپانیاکانی کوردستان و ئیمارات سوودمه‌ندبن له‌م ده‌رفه‌ته‌دا که هاتۆته پێش، بۆیه چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیتان سوودی بۆ کۆمپانیاکان و هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و ئیمارات ده‌بێت." به‌کۆمپانیا ئیماراتییه‌کانیشی راگه‌یاند و وتی:"له‌کوردستاندا هه‌لی کارتان بۆ ره‌خساوه، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و هه‌لانه بقۆزنه‌وه." پاشان ته‌وره‌کانی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی هه‌ردوو له‌گه‌ڵ هاوتاکانی خۆیان به شێوه‌ی گروپ دانیشتنیان و ئه‌نجامدا و بیر‌ورا و سه‌رنجی خۆیان گۆڕییه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئیماراتییانه‌ی که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدارییان کرد، له‌نێو شاندێكى 50 که‌سی باڵاى حکومی و بازرگانى میرنشینى شاریقه‌ی ئیماراتی له‌رێککه‌وتی 14/10/2012 گه‌یشتنه كوردستان و له له‌رێککه‌وتی 15/10/ به‌شداریان له‌هه‌شته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کرد.