تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجوومه‌نى ژوور بەشدارى لە یەکەمین کۆربەندى بازرگانى کۆمارى تورکیا و هەرێمى کوردستانى عێراق دا دەکات

ئەنجوومه‌نى ژوور بەشدارى لە یەکەمین کۆربەندى بازرگانى کۆمارى تورکیا و هەرێمى کوردستانى عێراق دا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2009 00:00
ئێوارەى رۆژى هەینى لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵا بە سەرپەرشتى د.عزت على نوێنەرى ئەنجوومەنى وەزیران و بە بەشدارى زافر جاغلیان وەزیرانى کۆمارى تورکیا بۆ کاروبارى بازرگانى و سینان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و کامەران موفتى بەرێوەبەرى گشتى بەرێکردن و هەلسەنگاندن و مۆڵەتدان لە دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم و نوێنەرى وەزارەتى دارایى و سەرۆکى یەکێتى بەلێندەرانى تورکیا و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر سەرۆک و ئەندامانى رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و چەندین کەسایەتى بازرگانى، یەکەمین کۆربەندى بازرگانى تورکى – عێراقى / هەولێر سازکرا، هەر یەک لە بەشداربووانى کۆربەندەکە وتاریان خوێندەوە. دارا جەلیل خەیات بە ناوى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بەخێرهاتنى وەزیرى بازرگانى تورکیا و شاندى یاوەرى کرد و هاتنى ئەم شاندەى بە گرنگ و ئەو رۆژەى بە رۆژێکى مێژوویى وەسف کرد و تەئکیدى لەسەر رۆڵى ژوورەکان لە نێوان کوردستان و تورکیا کرد و باسى لە هاوکارى کردنى کۆمپانیا تورکیەکان کرد و ئامادەیى خۆى بۆ هەماهەنگى و هاوکارى کردنى زیاتر لەگەل رێکخراوە بازرگانى و پیشەسازیەکانى تورکیا لە هەولێر و لە تورکیا کردەوە. دواتر هەر یەک لە وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و بەشداربووانى کۆربەندەکە ووتەیان دەربارەى کارى دەزگاکان و گرفتە بازرگانیەکان و ئاستەنگەکانى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل و خالە سنوریەکانى دیکەى نێوان هەرێم و تورکیا خرایە روو. زافر جاغلیان مەبەستى سەردنەکەیانى لە چوارچێوەى گرنگیدانى حکومەتى تورکیا بە پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى نێوان عێراق و تورکیا چر کردەوە و کە ئەم سەردانە بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى نێوان عێراق و تورکیا دەگەرێتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندى هەردوولا دەکات. دەربارەى ئەو گرفتانەى کە خرانە روو بەلێنى دا کە دیراسەیان بکەن و هەول بۆ چارەسەرکردنیان بدەن دواى تەواوبوونى وتەکان کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ دیدارى گفتوگۆى دووقۆلى لە نێوان شاندى میوان و بازرگانى و پیشەسازانى ئامادەبوو سازکراو ئامادەبووان لەگەل بازرگانانى شاندەکە دەربارەى ئەنجامدانى کارى هاوبەش و پرۆسەى بازرگانى و ئابوورى گفتوگۆیان کرد.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑