تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 21 کانونی یەکەم 2017
بە مەبەستی رێك خستنی داتا و زانیاری دەربارەی كارگە و پرۆژە پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ زانینی داتا، ژمارەی كارگە پیشەسازییەكان، ژمارەی كارمەندییان، ئاستی وەبەرهێنانی كارگەكان و زانینی كێشە و گرفتەكانیان بە شێوەیەكی زانستی لە سنووری پارێزگاكان و لە ژێر چاودێری یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری پەرەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوبەرایەتی گەشەپێدانی سنووری پارێزگاكان و بەڕێوبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی رۆژی 18/12/2017 بە ئامادەبونی شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم، تەیب كەژۆ بەڕێوبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر، مستەفا زوبێر بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پیشەسازی، عومەر خدر بەرپرسی بەشی لێكۆڵینەوە و دیراسات لە ژووری بازرگانی هەولێر و نەزاهەت عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی پیشەسازی لە ژووری بازرگانی هەولێر كۆبوونەوەیەك سازكرا بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەم ئامارە بە شێوەیەكی دروست و سەركەوتوو.
لە كۆبوونەوەكە بڕیار درا كە داوا لە هەریەك لە بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان و بەڕێوبەرایەتی ئامار لە سنووری پارێزگای هەولێر بكریت هاوكار بن بۆ ئەم پرۆسەیە.
پاش تەواوبوونی ئەم كۆبوونەوەیە سەرۆكی ژوور لەگەڵ بەشداربووان تاوتوێ ی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجی كۆبوونەوەكە دەربڕی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑