×

ژوور پیرۆزبایی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/6/29، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری د. سەڵاحەددین ئەحمەد، راوێژکار لە ژوور، سەردانی نوسینگەی کونسڵگەری ژاپۆنیان کرد لە شاری هەولێر، لە لایەن کونسوڵ ئیشیزوکا هیتوشی، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنێکدا، جێگرانی سەرۆکی ژوور، پیرۆزباییان لە کونسوڵ کرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم ئەرکە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
هەر لەم دانیشتنە جەخت لە هەماهەنگی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کونسوڵگەری ژاپۆن بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری چینی بازرگانان و پیشەوەران کرایەوە، هەروەها باس لە بەشداریکردنی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان کرا.

بابەتێکی پەیوەندیدار