ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/6/30، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگرانی سەرۆکی ژوور، حاجی ئیسماعیل سورچی، شیرین یەحیا خەلیل و ئیبراهیم محەممەد ئاغا، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوڕێنەری گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد.
دوای بەخێرهێنان، جێگران و ئەندامانی ژوور، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە کونسوڵی گشتی کرد، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، پشتیوانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان بۆ دەربڕی.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها تیشك خرایە سەر بەشداری کۆمپانیاکانی ئیمارات لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر و راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرە ئیماراتیەکان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان.
هەر لەم دانیشتنە پێشنیاری کۆنگرەیەکی بازرگانی و ئابووری لە نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.