رۆژی 26ی ئایار بەئامادەبونی وەزیری تەندروستی و ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لەهەرێم و بەبەشداری 220 كۆمپانیا لە 19 وڵاتی جیاجیا رێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێداویستی و چاودێری تەندروستی بەڕێوەچوو.
لەوتەیەكیشیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، د.رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەگرنگی كردنەوەی پێشانگاكە كرد، بەپێویستیشی زانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كەرتی تایبەت و كەرتی گشتیش سوود لە ئامێر و پێداویستی و زانستە سەردەمییەكانی پێشانگاكە وەربگرن بەوپێیەی چەندین وڵاتی پێشكەوتووی بواری پزیشكی و تەندروستی بەشدارن بە نمایشكردنی بەرهەمەكانیان و تواناكیان لەو بوارەدا.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەدەوام دەبێت و لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگاكەش چەندین بابەت و توێژنەوەی تایبەت بە زانستی سەردەمی پزیشكی و هاتنەكایەی پێداویستی پزیشكی دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 21ی ئایار بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و زێڕینگران لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر كۆمپانیای L'azurde  ی سعودی تابەتمەند بە بازرگانی زێڕ پێشانگایەكی زێڕی كردەوە.
لە لێدواندا تایبەت بە رۆژنامەی بازرگانی سەردەم سعد جلال بەڕێوبەری كۆمپانیای سویس گۆڵد و رێكخەری ئەو پێشانگایە وتی : كۆمپانیای L'azurde  كۆمپانیایەكی گەرەی سعودیە لە بواری زێردا ، دوای ئەوەی چەند جارێك لە گەل بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایە باسی كوردستان و پێشكەوتنەكانی كرد و لەسەربانگهێشتی  ئێمە سەردانی هەولێریان كرد بریاریاندا ئەو پیشانگایە لە هەولێر بكەنەوە .  بێگومان هاوكاری حكومەت و كرانەوەی هەرێم بە رووی جیهانی دەرەوەدا هاندەری راستەقینەیە بۆ هاتنی ئەو كۆمپنیانە بۆ هەولێر ، وا چاوەروانیش دەكرێت كە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو كۆمپانیایە لقێك لە هەولێر بكاتەوە .
سەبارەت بە نماییشكردنی جۆر و كوالیتی ئەو خشڵانە لەو پێشانگایە ووتی: لەو پێشانگایە 199 پارچە زێڕی عەیار  21 نمایشكراون كە 99 پارچەیان جۆری دیزاینی كوردیە و گۆرانكاریشیان تێدا كراوە و ئەوی تریش خەلیجییە.
لە لایەكی لقمان عەزیز رەحیم سەرۆكی كۆمەڵەی زێڕینگرانی كوردستان بە رۆژنامەی بازرگانی سەردەمی راگەیاند: كردنەوەی پێشانگای لەم جۆرە مایەی خۆشحاڵییە ئەمە وادەكات كە بازرگانانی زێڕِ لە هەرێم كاتێكی باشیان بۆ بگەڕێتەوە و چونكە زۆر جار بازرگانانی زێڕ بۆ سەفەر كردن ئاستەنگی  زۆریان بۆ دروست دەبێت یا ناتوانن سەردانی هەموو شوێنێك بكەن بۆ هاوردە كردنی زێڕ، بۆیە پشتگیری  كۆمەڵەكەیانی بۆ ساز كردنی ئەم جۆرە پێشانگایانە دەربڕی.
 
ئابووریناس عەبدولواحید تەها , هۆكاری كردنەوەی پێشانگاكەی گەڕاندەوە بۆ  بەهێز بوونی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكانی فرۆشتنی زێڕ و بۆ فراوانكردنی فرۆشیان لە هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدان لە بازاڕەكانی كوردستان نزیك ببنەوە بە پێچەوانەی پێشوو كە بازرگانانی ئێمە سەردانی ئەوانیان دەكرد، گەرم و گوڕی بازاڕی زێڕیش لە كوردستان و بەكارهێنانیشی وەك دەروازەیەك بۆ هەموو عێراق وای كردووە كۆمپانیاكانی زێڕ بۆ بردنەوەی ئەو كێبڕكێیە هەنگاو بهاوێژن و لقی كۆمپانیاكانیان لە هەولێر بكەنەوە بەسوود وەرگرتن لە باری ئارامی و ئاسانی دامەزراندنی كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان، لە هەموو حالەتەكاندا هەبوونی ئەم كۆمپانیایانە لە هەولێر خزمەتێكی باش بە بازرگانانی دەكات و رێگا دوورەكانیان بۆ نزیك دەكاتەوە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 رۆژی 21ی ئایار لەسەر بانگێشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرۆكی ژوور بەشداری لە یەكەمین پێشانگای بازرگانی تایبەت بە ووڵاتی ئێران كرد كە پێشانگاكە بە بەشداری 110 كۆمپانیای ئێرانی لە بوارەكانی كشتوكاڵی و خۆراك و پیشەسازی و رێگاوبان بوون.
لەو پێشانگایە هەریەك لە پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری مازەندەران بە جیا ووتەیەكیان پێشكەش كرد و باسیان لە رۆل و گرنگی كردنەوەی پێشانگای لەو جۆرەیان كرد لە هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكیشیدا دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ووتی: ئەمڕۆ زیاتر لە 100 كۆمپانیا لە بوارەكانی كەل و پەلی خۆراك و گوڵ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و پیشەسازی و تەكنیكی و پەیین و ئاژەڵ و رێگا و بان و كەل و پەلی ناوماڵ تێیدا بەشدار بوون.
هەروەها هاتنی ئەو كۆمپانیایانەی بە ئەرێنی لە قەڵەمدا و هیواشی خواست پێشانگای تری لەم جۆرە لە پارێزگاكانی تری هەرێم بكرێتەوە، هەولیش بدەن لقی خۆیان یان كۆمپانیا دابنێن لە هەرێم، چونكە یاسایەكی زۆر باشی  وەبەرهێنانمان هەیە لەكوردستان كە یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ هەر كۆمپانیایەكی بیانی كە بیەوێت لە هەرێم وەبەرهێنان بكات.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑